هێزە عێراقیەكان 200 مەتریان ماوە بگەنە مزگەوتی نووری

هێزە عێراقیەكان 200 مەتریان ماوە بگەنە مزگەوتی نووری



جێگری فەرماندەی هێزەكانی دژە تیرۆری عێراق رایگەیاند هێزەكانیان 200 مەتریان ماوە بگەنە مزگەوتی نوری لە ناوچەی مووسڵی كۆن، كە سیمبۆلێكی گەورەی خەلافەتی ئیسلامیە.


فەریق روكن عەبدلوەهاب ساعدی جێگری فەرماندەی هێزەكانی دژە تیرۆری عێراق رایگەیاند كە هێزەكانیان 200 مەتریان ماوە بگەنە مزگەوتی نوری لە ناوچەی مووسڵی كۆن.


مزگەوتی نوری لە ناوچەی مووسڵی كۆن بۆ داعش گرنگییەكی زۆری هەیە، چونكە لە هاوینی ساڵی 2014دا سەركردەی داعش، ئەبو بەكر بەغدادی خەلافەتەكەی لە عێراق و سووریا لە ناو مزگەوتی نوری راگەیاند.


شارەزایانی سەربازی وای بۆ دەچن كە بە كۆنتڕۆڵكردنەوەی مزگەوتی نوری، دەوڵەتی خەڵافەتەكەی ئەبو بەكر بەغدادی لە مووسڵ دەرووخێ و كۆتایی پێ دێت.


ساعدی گوتی "هێزەكانمان لە مزگەوتی نوری نزیك بووەتەوە و ئێستەش تەنها 200 مەتر لێی دوورین".


عەبدلوەهاب ساعدی ئاماژەی بەوەش دا كە لە پاڵ پێشڕەوییەكانیاندا، هێزەكانی دژە تیرۆر هەوڵی رزگاركردن و گواستنەوەی خەڵكی مەدەنیش دەدەن و راشیگەیاند كە هێزەكانیان زیاتر جەخت دەكەنەوە لەسەر كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوچە نزیكەكانی دەورووبەری مزگەوتی نوری.

bas news-
Top