په‌رله‌مانتارێكى كورد: سیاسییه‌كانى شیعه واده‌زانن ده‌توانن هاوشێوه‌ى دیكتاتۆره‌كان ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه ببه‌ن
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، حه‌شدى شه‌عبی مامه‌ڵه‌یه‌كى زۆر نایاسایی و نامرۆڤانه له‌گه‌ڵ هاووڵاتییاندا ده‌كات و سیاسییه‌كانى شیعه واده‌زانن ده‌توانن به‌شێوه‌ى دیكتاتۆره‌كان وڵات به‌ڕێوه ببه‌ن.
سیروان عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به ( ڕاگه‌یاند : " مامه‌ڵه حه‌شدى شه‌عبی به‌رانبه‌ر هاووڵاتییانى زۆریك له ناوچه‌كانى عێراق نامرۆڤانه و نایاسایی و ناشارستانییه، له‌سه‌ر ئه‌و مامه‌ڵه كردنه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت".
جه‌ختیشی كرده‌وه، نابێت گه‌لى عێراق ئه‌وه له‌بیر بكات، كه به‌هۆى سیاسه‌تى چه‌وتى نوورى مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراقه‌وه، له ساڵى 2014 مووسڵ و ناوچه سونه‌نشینه‌كانى عێراق كه له 30% تا 40%ى خاكى عێراق پێكهاتبوون كه‌وتنه ده‌ست داعش.
گوتیشی :" شیعه‌كان كه ئێستا زۆرینه‌ن، هیچكات بیریان لاى ئه‌وه نه‌بووه ده‌سه‌ڵاتیان بكه‌وێته ده‌ست، بۆیه ئێستا كه ده‌سه‌ڵاتییان له‌ده‌ست دایه، وا ده‌زانن به له‌ناوبردنى سونه‌كان و دژایه‌تیكردنى لایه‌نه‌كانى دیكه، هاوشێوه‌ى دیكتاتۆره‌كانى پێشوو ده‌توانن به‌رده‌وام بن، ئه‌وه‌ش سیاسه‌تێكى هه‌ڵه‌یه، پێشبینیش ده‌كه‌م تا 30 ساڵى دیكه سوونه‌كان بتوانن خۆیان كۆبكه‌نه‌وه و ناوچه‌كانییان ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه گه‌لى كوردستان له‌و سیاسه‌ت و ئه‌قلییه‌ته‌ى كه عێراق به‌رێوه ده‌بات، بێزار بووه، بۆیه كورد گه‌شتووه به‌و بڕوایه‌ی بڕیارى ئه‌نجامدانى ڕیفرانۆدۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی بدات.
bas news-
