عەبادی لەبارەی بەرەی سوننە و شیعە دڵنیایی دەداتە سعودیە
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنەکەی، کە رۆژی سێشەممە 20.6.2017 بڵاو کراوەتەوە، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی جێنشینی سعودیە کۆ بووەتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە ئێوارەی رۆژی دووشەممە 19.6.2017 لە شاری مەککە ئەجام دراوە، جگە لە تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات، چۆنێتیی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پەرەپێدان بە پەیوەندییە ئابوورییەکان، تاوتوێ کراون.
هەروەک لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە، حەیدەر عەبادی لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ شازادە محەمەد بن سەلمان، جەختی لەوە کردووەتەوە، کە عێراق نابێتە بەشێک لە بەرە ناکۆکەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەو گوتانەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کاتێک دایە، کە سعودیە (وەک نوێنەری موسڵمانە سوننەمەزهەبەکان) و ئێران (وەک نوێنەری موسڵمانە شیعەمەزهەبەکان) سەرکردایەتیی دوو بەرەی ناکۆک و دژبەیەکی ناوچەکە دەکەن و حزب و لایەنە شیعییەکانی عێراقیش بە ئاشکرا خۆیان وەک بەشێک لە بەرەی ئێران ناساندووە.
رۆژی دووشەممە عەبادی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە سعودیە و بڕیارە ئەمڕۆ (سێشەممە) بچێتە کوێت و رۆژی چوارشەممە 21.6.2017ش سەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکات.
باسنيوز
