عەبادی سەردانی سعودیە و ئێران دەکات

 عەبادی سەردانی سعودیە و ئێران دەکات
سەرۆک وەزیرانی عێراق گەشتێکی فەرمی بۆ دەرەوەی عێراق ئەنجام دەدات، کە هەریەکە لە وڵاتانی سعودیە، کوێت و ئێران دەگرێتەوە.



بەپێی زانیارییەکان، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەـیرانی عێراق لە گەشتەکەیدا، کە رۆژی دووشەممە 19.6.2017 ئەنجامی دەدات و سێ رۆژ درێژە دەکێشێت، لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی ئەو سێ وڵاتە کۆ دەبێتەوە.



حەیدەر عەبادی لەو سەردانەیدا بۆ ئەو سێ وڵاتە، تاوتوێی پەیوەندییەکانی عێراق و ئەو وڵاتانە و شەڕی دژی تیرۆر تاوتوێ دەکات.



پێشتر سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو، کە عێراق ناچێتە ناو هیچ بەرەیەکی جیاوازی ناوچەکە.



سعودیە و ئێران دوژمنایەتیی سەرسەختی یەکتر دەکەن و سەرۆکایەتیی دوو بەرەی دژ بەیەک دەکەن.



باسنیوز
Top