فەرمانبەرێک ھەوڵی دزینی 31 ملیار دینار دەدات
لە رێگەی چەند چەکێکی ساختەوە فەرمانبەرێک ھەوڵیداوە 31 ملیار دینار بدزێت.
بەپێی بەڵگەنامەیەکی نوسینگەی پشکێنەری گشتیی وەزارەتی دارایی عێراق، کە کۆپییەکی دەست کەوتووە، ئاماژە بەوەکراوە کە تواندراوە ھەوڵی دزیی دەیان ملیار دینار پوچەڵ بکەنەوە، کە فەرمانبەرێکی لقی بانکی کشتوکاڵی 36 چەکی ساختەی ئامادە کردبوو بۆ دزینی 31 ملیار دینار.
لە بەڵگەنامەکە ئەوەش خراوەتەڕوو: "ئەو فەرمانبەرە ویستویەتی ئەو بڕە پارە زۆرە بخاتە سەر ئەژماری بانکی خۆی لە یەکێک لە لقەکانی بانکی رەشید".
پشکێنەری گشتیی وەزارەتی دارایی، جەخت لەوە دەکاتەوە کە رێشوێنی بەپەلەی گرتۆتەبەر بۆ لێکۆڵینەوە لەو بابەت و دەستگیرکردنی تۆمەتبار و ھاوکارانی کەیسەکە.
bas news-
