داعش فه‌رمانده‌یه‌كی سوورى به والى كه‌ركووك و حه‌یوجه دامه‌زراند
گوته‌بێژى حه‌شدى حه‌ویجه، ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 18/ 6/ 2017) ڕای گه‌یاند، داعش فه‌رمانده‌یه‌كی سووری به والى ویلایه‌ته‌كانى كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله و حه‌ویجه دامه‌زراندووه، ڕوونیشی كرده‌وه، كه والییه سوورییه‌كه به‌هه‌ڵمه‌تى كوشتنى دانیشتووانى حه‌ویجه ده‌ستى به كاره‌كانى كردووه.
ئه‌حمه‌د خورشید، گوته‌بێژى حه‌شدى حه‌ویجه، ڕای گه‌یاند :" ڕێكخراوى تیرۆریستى داعش، فه‌رمانده‌یه‌كی سوورى به والى ویلایه‌ته‌كانى كه‌ركووك و دیاله و سه‌ڵاحه‌دین و دجله و سه‌رپه‌رشتیارى دۆسیه‌ی حه‌ویجه دامه‌زراندووه".
ڕوونیشی كرده‌وه، كه حه‌ویجه بووه به بنكه‌یه‌كی گرنگى ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانى داعش و نزیكه‌ى 3 هه‌زار چه‌كدارى تیرۆریستى تێدایه، گوتیشی :" ئاسان نییه هێزه‌كانمان بچنه نێو ئه‌و شاره‌وه".
له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ ماڵپه‌رى "سۆمه‌رییه نیوز" گوته‌بێژه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه ئه‌و فه‌رمانده نوێیه‌ى داعش ناسراوه به‌وه‌ى یه‌كێكه له دڕنده‌ترین فه‌رمانده تیرۆریستییه‌كانى داعش، به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به‌هاووڵاتیان، گوتیشی :" سه‌ره‌تاى كاره‌كانى به كوشتنى به‌كۆمه‌ڵى هاووڵاتییان ده‌ست پێكردووه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى به‌ره‌و كه‌ركووك هه‌ڵدێن".
ئاشكراشیكرد، كه داعش نزیكه‌ى 250 هه‌زار هاووڵاتی له شارى حه‌ویجه و شاره‌دێكانى ده‌وروبه‌رى "ڕیاز و زاب و عه‌باسی و ڕه‌شاد" ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
ئه‌مڕۆ ئه‌نور عاسی، سه‌رۆك هۆزه‌كانى عوبێد له عێراق، كه سه‌رپه‌رشتى هێزى ڕزگاركردنى حه‌ویجه ده‌كات، ڕای گه‌یاند :" له حه‌ویجه داعش 30 هاوولاتى كوشتووه كه زۆرینه‌یان ئافره‌ت و منداڵ بوون و له هه‌وڵدابوون خۆیان له‌ژێر ده‌ستى ئه‌و ڕێكخراوه به‌ره‌و كه‌ركووك، ڕزگار بكه‌ن".
bas news-
