حكوومه‌تى عێراق هه‌زاران ته‌ن ده‌رمان بۆ داعش ده‌نێرێت
ئه‌و چكداره‌ى هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق، باس له‌وه ده‌كات، كه به لایانه‌وه سه‌یره هه‌موو ده‌رمانه‌كان نوێن، وه‌ك ده‌یخاته‌ڕوو، له‌سه‌ریان نووسراوه، له مانگى 8ى 2016 درووستكراون و له مانگى 8ى 2019 ئێكسپایه‌ر ده‌بن، ده‌شپرسێت :" نه‌خۆشخانه‌كان به‌ده‌ست نه‌بوونى ده‌رمانه‌وه ده‌ناڵێنن، كه چى به‌هه‌زاران ته‌ن ده‌رمان به داعش ده‌درێت".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، كه له‌كاتێكدا له‌ماوه‌ى سێ ساڵى ڕابردوو مووچه‌ى خانه‌نشینانى مووسڵ به‌رده‌وام بووه، بۆ چى سه‌یر بێت ده‌رمان بۆ داعش بنێردرێت!
نه‌خۆشخانه‌كه له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراقه‌وه له‌ده‌ست داعش ڕزگار كراوه، به‌ڵام چه‌كدارانى ئه‌و ڕێكخراوه توندڕه‌وه، پێش جێهێشتنى، به‌شێكى نه‌خۆشخانه‌كه‌یان ته‌قاندووه‌ته‌وه.
باسنيوز
