ئاشكرابوونى چوار گرتووخانه‌ى نهێنی میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى
په‌رله‌مانتار به‌در ئه‌لفه‌حل، ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى هێزه عێراقییه‌كان (سونه) له دیدارێكى ته‌له‌فزیۆنیدا، نهێنییه‌كى گه‌وره له باره‌ى ڕفاندنى 7 هه‌زار هاوولاتى سونه مه‌زهه‌به‌وه له‌سه‌ر ده‌ستى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى ئاشكرا ده‌كات، كه خراونه‌ته چوار گرتووخانه‌ى نهێنییه‌وه.
به‌در ئه‌لفه‌حل، په‌رله‌مانتارى سونه له‌سه‌ر پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین، ڕای گه‌یاند :" من ئاگادارم كه میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى چوار گرتووخانه‌ى نهێنیییان هه‌یه و حه‌وت تا هه‌شت هه‌زار ڕفێندراویان تێدایه".
ڕوونیكرده‌وه، كه یه‌كێك له‌و گرتووخانانه له گوندى (حه‌مره)یه له نێوان بێجی و تكریت، یه‌كێكى دیكه له دۆر 600ـه كه ده‌كه‌وێته ناو پاڵاوگه‌ى بێجییه‌وه له سنوورى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، له درێژه‌ى ئاشكراكردنى گرتووخانه نهێنییه‌كانى میلیشیاكانى سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى، گوتیشی :" دانه‌یه‌كی دیكه پێیده‌گوتریت گرتووخانه‌ى توونێل له ناوچه‌ى قه‌نات له به‌غدایه، گرتووخانه‌ى چواره‌میش گرتووخانه‌ى ده‌زگاى یه‌رمووكه كه له باشوورى به‌غدا".
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه ئه‌و گرتووخانانه، پڕكراون له رفێندراوى سونه. له وه‌ڵامى پرسیارێكى پێشكه‌شكاره‌كه، كه ئایا ئه‌وانه‌ى له‌و گرتووخانانه زیندانیكراون، ده‌ستگیركراون، یان ڕفێندراو، له وه‌ڵامدا به‌در ئه‌لفه‌حل، گوتی :" ئه‌وانه ڕفێندراون، زیندانیكراو نین، چونكه زیندانیكراو به فه‌رمانى دادگا ده‌برێن".
دووپاتیشیكرده‌وه، كه میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى ئه‌و گرتووخانانه به‌ڕێوه ده‌به‌ن، گوتیشی :" به‌دواداچوونی زۆرمان كردووه، به‌ڵام ناگه‌ین به هیچ ئامانجێك".
bas news-
