دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته ڤیدیۆكه‌ى فه‌رمانى گرتن بۆ مقه‌ده‌م هاشم ده‌ركرا
وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 17/ 6/ 2017) فه‌رمانى گرتنى بۆ كه‌سێك ده‌ركرد كه گرته ڤیدیۆییهكى له تۆڕى كۆمه‌لایه‌تی (فه‌یسبووك) بڵابووه‌ته‌وه و جلى ئه‌فسه‌ریى له‌به‌ر كردووه.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، له ڕاگهیاندراوێكیدا كه ئه‌مڕۆ ده‌ریكردووه، ڕای گه‌یاند :" وه‌زاره‌تى ناوخۆ فه‌رمانى گرتنى بۆ كه‌سێك ده‌ركرد، كه له فه‌یسبووك به جلى ئه‌فسه‌رى سوپای عێراقه‌وه، ده‌ركه‌وتووه".
چه‌ند ڕۆژێكه گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له پێگه عێراقییه‌كانى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاو ده‌كرێته‌وه و تێیدا كه‌سێك ده‌رده‌كه‌وێت جلى سه‌ربازى له‌به‌ردایه و پله‌ى مقهدهمى به‌ستووه، به‌شێوه‌ى سیناریۆ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ربازدا هه‌ڵده‌كه‌وتنه سه‌ر ماڵێك گوایه قه‌ناس به‌ده‌ستێكى داعش ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
هه‌رچه‌نده له پێگه‌كان، ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه، كه ئه‌و كه‌سه‌ى له گرته‌كه ده‌رده‌كه‌وێت و جلى ئه‌فسه‌ریی له‌به‌ردایه سه‌ر به "كه‌تیبه‌كانى جوندولئیمام"ـه، به‌ڵام ئه‌و میلیشایهی سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى ڕه‌تیكرده‌وه، "مقه‌ده‌م هاشم" سه‌ر به گرووپه‌كه‌یان بێت.
bas news-
