فه‌رمانى گرتن بۆ "ئه‌بو عزرائیل" ده‌ر كرا
گوته‌بێژى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبی، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، فه‌رمانى گرتن بۆ "ئه‌بو عزرائیل" ده‌ركراوه، كه یه‌كێكه له فه‌رمانده‌كانى میلیشیاى " كه‌تیبه‌كانى ئیمام عه‌لى"ى سه‌ر به میلیشیای عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق و تۆمه‌تباره به سووتاندنى لاشه‌ى چه‌كدارێكى كوژراوى داعش.
په‌رله‌مانتار ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، گوته‌بیژى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى، ڕای گه‌یاند :" ئه‌وه‌ى ئه‌بو عزرائیل كردى و به ڤیدیۆ بڵاویكرده‌وه، كارێكى قیزه‌ونه و لاى ئیمه قه‌بووڵ ناكرێت، له هه‌موو یاسا و نه‌ریته ئاسمانیه‌كان و نه‌ریته‌كانى گه‌لى عێراق، كارێكى نامۆیه".
گوته‌بێژه‌كه له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ئاسمانى "فورات" گوتیشی :" ئێمه به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ى یاسا پێشێل ده‌كه‌ن، فه‌رمانى گرتن ده‌رده‌كه‌ین، له ڕێگه‌ى یاساوه به‌دواداچوون ده‌كه‌ین و به شێوه‌یه‌كی فه‌رمیش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشمان له حه‌شدى شه‌عبیدا هه‌یه، كه ڕاسپێردراون بۆ به‌دواداچوونى ئه‌بو عزرائیل".
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته ڤیدیۆییه‌ك كه تێیدا ئه‌بو عزارئیل ده‌رده‌كه‌وێت ، ئاگر له ڕیشی چه‌كدارێكى كوژراوى داعش به‌رده‌دات، نیگه‌رانییه‌كى زۆر له‌سه‌ر ئه‌و كاره درووست بوو، هه‌ر بۆیه ، ڕاسته‌وخۆ كه‌تیبه‌كانى ئیمام عه‌لى، له 4ى حوزه‌یرانى 2017 بێبه‌ری خۆى له‌و فه‌رمانده‌یه ده‌ربڕى و به‌ڵێنى سزادانیشى ده‌ركرد.
bas news-
