پەرلەمانتارێکی کورد: لێپێچینەوە لەگەڵ سەركردایەتیی حەشدی شەعبیدا دەكرێت

پەرلەمانتارێکی کورد: لێپێچینەوە لەگەڵ سەركردایەتیی حەشدی شەعبیدا دەكرێت


ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕای دەگەیەنێت، ئێستا بەهۆی پشووی پەرلەمانەوە ناتوانین هیچ كارێك بكەین، بەڵام لە دوای جەژنی ڕەمەزانەوە پەرلەمان دەست بە كارەكانی دەكاتەوە، هەر بۆیە بابەتی بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا لەلایەن حەشدی شەعبی یەكێك دەبێت لەو بابەتانەی گفتوگۆی لەسەر دەكەین".



ئەردەڵان نوورەدین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند: "كە ئاگاداری بڵاوبوونەوەی ئەو وێنە و زانیارییانەن كە بڵاو بوونەتەوە و حەشدی شەعبی ڕاهێنانی چەكی قورسی وەك، ئارپیجی، قازیفە، بە منداڵانی ژێر تەمەن 18 ساڵ دەكات".



ئێستا پەرلەمانی عێراق لە پشوو دایە، بەڵام بڕیار وایە كە لە 1.7.2017وە دەست بەكارەكانی بكاتەوە، ئەردەڵان نوورەدین ئاماژەی بەوش دا "لە دوای جەژنەوە، پەرلەمان دەست بە كارەكانی دەكاتەوە، هەر بۆیە ئەو بابەتەی حەشدی شەعبی یەكێك دەبێت، لەو بابەتانەی كە لە ئەنجومەنی نوێنەراندا گفتوگۆی لەسەر بكرێت و بڕیاری لەسەر بدرێت، هەروەها دەبێ لێپێچینەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو كارەدا بكرێت".



هێمای بۆ ئەوەش كرد: "ئەو بابەتە تایبەتمەندە بە لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەراندا، هەر بۆیە دەبێت ئەوان دواوای دەست بە كاربوونەوەی پەرلەمان ڕاپۆرتێك بۆ سەرۆكایەتیی پەرلەمان بەرز بكەنەوە، بۆ ئەوەی ئەو كەسانەی لەبەرانبەر ئەو نایاساییەدا بەرپرسن بانگێشتی پەرلەمان بكرێن".



پێش چەند ڕۆژێك لە ئاژانس و مەڵپەڕە هەواڵییەكانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێراندا وێنەی چەندین منداڵ لە كاتی ڕاهێنان بە چەكەوە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە بڵاو كرایەوە.

bas news-
Top