قاسم سلێمانی لە سووریاوە گەیشتە سنووری عێراق
ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم"ی ئێران بڵاوی كردەوە كە قاسم سلێمانی بە یاوەری لیوای "فاتیمون"ی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و هێزێكی سوپای حكوومەتی بەشار ئەسەد و چەكدارانی حزبوڵڵا گەیشتووەتە سەر سنووری عێراق و لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبییەوە پێشوازی لێ كراوە.
رۆژنامەكە ئەوەشی بڵاوكردووەتەوە كە سەردانەكەی سلێمانی لەگەڵ هێزێكی زۆری چەكداری شیعە وەك هۆشدارییەكە بۆ ئەمەریكا كە دەبێت ناوچەكانی عێراق و سووریا چۆڵ بكات.
bas news-
