له به‌غدا 600 گه‌ڕه‌ك به نایاسایی و زیاده‌ڕۆیی دروست كراون و به‌رپرسان زه‌وی داگیر ده‌كه‌ن
جێگرى پارێزگارى به‌غدا ئاشكراى ده‌كات، له سنوورى پارێزگاكه‌یان 600 گه‌ڕه‌ك به نایاسیی و زیاده‌ڕه‌ویی درووستكراون و به‌رپرسانیش به‌رده‌وامن لهدهستگرتنه سه‌ر زه‌وی و موڵكى گشتى و دواتر فرۆشتنه‌وه‌یان به هاووڵاتیان.
جاسم بهخاتى، جێگرى پارێزگارى به‌غداد، ڕای گه‌یاند :" زیادهڕهوییكردنه سه‌ر زه‌وى حكوومه‌ت له به‌غدا، كارێكى نامۆ نییه".
ئاشكراشی كرد، كه "چه‌ته‌كان" هه‌ستاون به وشككردنى باخى دار و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر یاریگاى تۆپی پێدا گرتووه، دواتر به‌و هاووڵاتیانه‌یان فرۆشتووه‌ته‌وه، كه نه‌یانزانیوه سه‌رچاوه‌ى زه‌وییه‌كه چییه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه ئه‌وانه‌ى زیاده‌ڕه‌وییان كردووه به‌مه‌به‌ستى نیشته‌جێبوون، كێشه‌یان بۆ حكوومه‌ت درووست نه‌كردووه، گوتیشی :" 600 گه‌ڕه‌ك به نایاسایی و زیاده‌ڕۆ له به‌غدا و ده‌وروبه‌ریدا درووستكراوه و پارێزگاش تێكیان نادات تا ئه‌و كاته‌ى شێنى نیشته‌جێبوونى یاساییان بۆ دابین ده‌كات".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه ئه‌و زیادهڕهوییانهى پارێزگا ده‌یه‌وێت بیانڕووخێنێت و له‌ناویان ببات، بریتین له زیاده‌ڕۆییكردنه سه‌ر تۆڕى ئاو، كاره‌با، ژێرخان و قوتابخانه‌كان، گوتیشی :" ته‌نها له به‌غدا 27 قوتابخانه له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه داگیر كراون ".
ئاشكراشی كرد، حكوومه‌تى ناوى كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی لایه كه ده‌ستدرێژییان كردووه‌ته سه‌ر موڵكى گشتى، گوتیشی :" به‌ڵام حكوومه‌ت ناتوانێت لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه تا ئێستاش ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر موڵكى گشتی به‌تایبه‌ت ئه‌و زه‌وییانه‌ى بۆ نه‌خۆشخانه، قوتابخانه، یاریگا، و پارك دانراون، به‌رده‌وامه، گوتیشی :" ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه‌دا و پاشان به‌ش به‌شى ده‌كه‌ن و به هاووڵاتیانی ده‌یانفرۆشنه‌وه".
bas news-
