ئەمڕۆ 33 چەكداری داعش لە رۆژئاوای مووسڵ كوژران

ئەمڕۆ 33 چەكداری داعش لە رۆژئاوای مووسڵ كوژران

لە ئاکامی شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکانی عێراق و چەکدارانی داعشدا، ئەمڕۆ یەكشەممە 33 چەکداری داعش کوژراون، هەروەها چوار سەربازی دژە تیرۆری عێراقیش لەلایەن چەكدارانی داعشەوە كوژراون.


عەجیل محەمەد خەفاف ئەفسەر لە هێزی دژە تیرۆری عێراق رایگەیاند لە ئاکامی شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکانی عێراق و چەکدارانی داعش لە بەشی رۆژئاوای شاری مووسڵ ناوەندی پارێزگای نەینەوا، چوار سەربازی دژە تیرۆر و 33 چەکداری داعش کوژران.


خەفاف گوتی "لە میانی پێشڕەوی هێزەکانی عێراق بەرەو گەڕەکی بورسە شەڕ و رووبەڕووبوونەوەی توند لە نێوان هێزەکانی دژە تیرۆر و چەکدارانی داعش رووی دا".


گوتیشی "شەڕ و رووبەڕووبوونەوەکە نزیکەی سەعاتێكی خایاند و هەموو جۆرە چەكێکی قورس و مامناوەندی تێدا بەکار هات".


ئەو ئەفسەرە ئاماژەی بەوەش کرد کە لە میانی 48 سەعاتی رابردوو هێزە عێراقییەکان، 73 خێزانیان لە هەردوو ناوچەی بورسە و شیفا رزگار کردووە و خۆراک و ئاو و پێداویستیەکانیان بۆ دابین کردوون.
bas news-
Top