لیژنەی دەستپاكیی عێراق 780 تۆمەتبار ڕەوانەی دادگا دەكات
لیژنەی دەستپاكی لە راپۆرتێكدا ئاشكرای كرد لە ماوەی چارەگی یەكەمی ئەمساڵدا توانیویەتی ڕێگری لە بەفیڕۆدان و دزینی بڕی زیاتر لە 90 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی بكات لەلایەن گەندەڵكارەكانی حكومەتی عێراقەوە.
هەروەها رایگەیاند زیاتر لە 4000 سكاڵا و هەواڵ لێدان و بابەتی سزادانیان دەركردووە. لەگەڵ دەركردنی 500 فەرمانی دەستگیركردن، هەروەها 250 فەرمانی راگرتنی تۆمەتباران، كە وەزیر و پلەی وەزیریان لەنێودایە.
ئەوەشی راگەیاند كە سەركۆمار و سەرۆك وەزیران و وەزیرەكان و پەرلەمانتارەكان بەڕێژەی 100% دارایی خۆیان بۆ لیژنەكە ئاشكرا كردووە، بەڵام جێگرەكانی سەركۆمار كە تەنها بەڕێژەی 33% دارایی خۆیان ئاشكرا كردووە، كە هەریەك لە نووری مالیكی و ئەیاد عەللاوییش دەگرێتەوە و دارایی خۆیان ئاشكرا نەكردووە.
bas news-
