دواى سێ ساڵ له كه‌وتنى مووسڵ داواى دادگاییكردنى مالیكی ده‌كرێت
ڕوانگه‌ى عێراقی بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، كه جێی نیگه‌رانییه دواى 3 ساڵ له‌سه‌ر ڕووخانى مووسڵ و كه‌وتنه ده‌ست ڕێكخراوى توندڕه‌وى داعش، تائێستا هیچكام له به‌رپرسانى داگیركردنى ئه‌و شاره، دادگایی نه‌كرابێت.
ڕوانگه‌ى عێراقی بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ڕای گه‌یاند :" تۆمه‌تبارانى دۆسیه‌ی داگیركردنى مووسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه، 800 كه‌سن، كه تێیاندا سه‌ركرده‌ى سه‌ربازى و سیاسیی هه‌یه".
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كه ڕاگه‌یاندنى ناوى سه‌ركرده سه‌ربازییه تۆمه‌تباره‌كان له‌و دۆسێیه‌دا له لایه‌ن داواكارى گشتییه‌وه، دادگاى سه‌ربازى ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ى گه‌وره، پێویستیشه له‌سه حكوومه‌ت، ڕێگه به‌و تۆمه‌تبارانه نه‌دات، له‌ده‌ست سزا هه‌ڵبێن.
ڕوانگه‌كه، گوزارشتى له گومانه‌كان كرد كه ویستێكى سیاسی هه‌یه له‌به‌رده‌م دادگاییكردنى دادپه‌روه‌رانه‌ى تۆمه‌تباران، ده‌وه‌ستێته‌وه، پێیشیوایه، هه‌ڵاتن له‌ده‌ست سزا، به ئه‌ندازه‌ى خه‌ڵاتێكه بۆ ئه‌وانه‌ى بوون به هۆكارى كوژرانى هه‌زاران هاووڵاتى بێ‌تاوان.
سێ ساڵ پێش ئێستا و له‌وه‌ها ڕۆژێكدا 10ى حوزه‌یرانى 2014، دواى هه‌ڵاتنى هێزه عێراقییه‌كان كه نوورى مالیكی فه‌رمانده‌ی گیشتی ئه‌و هێزانه بوو، شارى مووسڵ، وه‌ك یه‌كه‌م گه‌وره شارى عێراقی كه‌وته ده‌ست داعش.
دواتر لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانى، به سه‌رۆكایه‌تى حاكم زاملى (سه‌ر به مه‌زهه‌بى شیعه)، سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى په‌رله‌مان، لێكۆڵینه‌وه‌ى له دۆسیه‌ی مووسڵ كرد و 35 كه‌سایه‌تی و فه‌رمانده‌ى باڵاى سه‌ربازى به هۆكارى كه‌وتنى مووسڵ زانی، كه نوورى مالیكی، وه‌ك فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق، له سه‌ره‌تاى لیستى تۆمه‌تباران بوو، به‌ڵام تا ئێستا ڕووبه‌ڕووى دادگا نه‌بووه‌ته‌وه.
bas news-
