قوتابییەک بەهۆی ئاشکرابوونی قۆپییەکەی بە چەقۆ لە مامۆستایەک دەدات
قوتابییەک لە شاری نەجەف لە باشووری عێراق بەهۆی ئاشکراکردنی گزی (قۆپییە)کەی، بە چە ۆ لە مامۆستایەک دەدات.
نیعمە عەباس، بەڕێوەبەری هۆڵێکی تاقیکردنەوەیە لە نەجەف و قۆپییەی قوتابییەکی ئاشکرا کردووە، کە بەهۆی ئمێری دەنگییەوە ویستوویەتی وەڵامی پرسیارەکان لە هاوڕێیەکی وەربگرێت و لەسەر دەفتەری تاقیکردنەوەکەی نووسیویەتی (قۆپییە).
دوای ئاشکرابونی قۆپییەکەی، ئەو قوتابییە چەند چەقۆیەکی لە مامۆستاکە داوە و بەهۆیەوە مامۆستاکە کەوتووەتە نەخۆشخانە.
لە شاری ئەنباریش، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆتایی ئەنامێتیی ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنباری بەهۆی قۆپییەوە، هێنا.
کۆمسیۆن بەپیی رێنمایی ”ئەخلاق و ئادابی باش“ی کۆمیسیۆن، تەها عەبد موسڵیحی لە ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار دوور خستووەتەوە.
تەها عەبد موسڵیح لەم مانگەدا (مانگی 6ـی 2017) لە تاقیکردنەوەی وانەی یاسای سزا تایبەتەکان لە کۆلێژی سەلامی جامیعە، قۆپییەی کردووە و ئاشکرا بووە.
bas news-
