مالیکی و مەعسوم تاوتوێی هەڵبژاردنەکان دەکەن
سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا کۆ دەبنەوە و تاوتوێی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق دەکەن.
بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، رۆژی دووشەممە 5.6.2017، فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق و نوری مالیکی، سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا و جێگری سەرۆک کۆماری عێراق، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا کۆ بوونەتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، فوئاد مەعسوم و نوری مالیکی جەختیان لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی عێراق ”لە کاتی دەستووریی خۆیاندا“ و پێویستیی ئامادەکارییە یاسایی و ماددییەکان بۆ هەڵبژاردنەکان، کردووەتەوە.
سەرۆک کۆمار و جێگرەکەی هەروەها تاوتوێی پێشهاتە هەنووکەییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەرەنتیکردنی پشتگیریی تەواوی هێزە چەکدارەکانی عێراقیان کردووە.
bas news-
