كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له له‌نێوان عێراق و توركیا و ئێران له به‌غدا به‌ڕێوه ده‌چێت
سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى دیاریكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ڕژێم له ئێران، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، بۆ چاره‌سه‌ركردنى "كێشه‌ى قه‌ته‌ر" كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێ لایه‌نه كه هه‌ریه‌ك له عێراق و توركیا و ئێران له خۆ ده‌گرێت، له به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێت.
موحسن ڕه‌زائی، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى دیاریكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ڕژێم له ئێران، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5/ 6/ 2017 له سه‌ر پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له توویته‌ر، بڵاویكرده‌وه، كه :" ئێران و توركیا و عێراق له به‌غدا كۆده‌بنه‌وه بۆ باگهێشتكردنى كۆنگره‌ى ئیسلامی (ڕێكخراوى هاریكاریی ئیسلامی) بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى قه‌ته‌ر".
به‌ڵام به‌رپرسه ئێرانییه‌كه، واده‌ى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كردووه.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، دواى ئه‌وه هات كه محه‌مه‌د جواد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئیبراهیم جه‌عفه‌رى، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى عێراق و مه‌ولوود چاویش ئۆغڵۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى توركیا و یوسف بن عه‌له‌وى، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى عومان هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ڕیتنۆ مه‌رسوودى، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئینده‌نووزیا به ته‌له‌فون تاوتوێی دۆخى ناوچه‌كه‌یان كرد
پێشتر، وه‌زیاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێرانی له‌سه‌ر زارى به‌هرام قاسمی، گوته‌بێژى وه‌زاره‌ت، له‌باره‌ى پێشهاته‌كانى ئه‌م دواییه‌ى نێوان چه‌ند وڵاتێك له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر نیگه‌رانى خۆى خسته‌ڕوو ، هه‌روه‌ها هیواشی خواست، به‌م نزیكانه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
ئه‌م لێدوانانه دواى ئه‌وه هات، كه هه‌ریه‌ك له سعوودیه، مسر، ئیمارات و به‌حره‌ین، ئه‌مڕۆۆ دووشه‌ممه ڕاگرتنى په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتى قه‌ته‌ر ڕاگه‌یاند. به‌دواى ئه‌وانیشدا، هه‌ریه‌ك له یه‌مه‌ن و لیبیا و ماڵدیف، ڕاگرتنى په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر ڕا گه‌یاند.
له‌به‌رانبه‌ردا، وڵاتى قه‌ته‌ر له ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه، ئه‌و ڕێكارانه‌ى به بیانوو زانى و ڕای گه‌یاند، كه له‌سه‌ر ده‌نگۆ و هه‌واڵى هه‌ڵبه‌ستراو ئه‌نجام ده‌درێن و هیچ بنه‌مایه‌كی درووستیان نییه.
bas news-
