ئه‌فسه‌رێكی باڵای پۆلیسی فیدڕاڵی له ڕووداوێكی ته‌مومژاویدا كوژرا
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌ك له ڕووداوێكی ته‌مومژاوییدا (موقه‌ده‌م حه‌سه‌ن) به‌رپرسی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی له پۆلیسی فیدراڵی له‌ناو باره‌گای پۆلیسی فیدراڵی له به‌ره‌ی چه‌پی شاری مووسڵ كوژراوه و تاوه‌كو ئێستا ورده‌كاریی ڕووداوه‌كه و بكوژی ئه‌و ئه‌فسه‌ره باڵایه‌ی پۆلیسی فیدراڵی نه‌زانراوه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی پۆلیسی فیدراڵی شیعه مه‌زهه‌به و له ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی شاری مووسڵ ڕۆڵێكی باڵای هه‌بووه له ده‌ستكه‌وتنی زانیاری و تۆماركردنی وێنه و ڤیدیۆی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له مووسڵ و چه‌ندین ڤیدیۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه.
باسنيوز
