ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی له‌ناوه‌ڕاستی به‌غدا كرده ئامانج
عه‌مید سه‌عد مه‌عه‌ن وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا، ڕایگه‌یاند ته‌قینه‌وه‌كه له ناوچه‌ی كه‌ڕاده ڕوویداوه‌و به هۆی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو بووه بێ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر ئاشكرابكات.
به‌پێی لێدوانی ئه‌وكه‌سانه‌ی له شوێنی ڕووداوه‌كه‌بوونه ، ته‌قینه‌وه‌كه نزیكه‌ی 30 قوربانی لێكه‌وتؤته‌وه‌و دوكانێكی گه‌وره‌ی سارده‌مه‌نی كردووه‌ته ئامانج كه خه‌ڵك دوای ڕؤژو شكاندن له ناوچه‌ی كه‌ڕاده له‌به‌رده‌میدا كۆده‌بنه‌وه .
ساڵی ڕابردووش له كۆتاییه‌كانی مانگی ره‌مه‌زان ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی هه‌ژاندو نزیكه‌ی 500 كوژراو‌و برینداری لێكه‌وته‌وه .
bas news-
