سه‌ركرده ئوردونییهكهى داعش له مووسڵ كوژرا
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش كه له گرته ڤیدیۆییه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وت و كۆبوونه‌وه‌ى به‌سه‌رۆك هۆز و عه‌شیره‌ته‌كانى مووسڵ ده‌كرد، له بۆردوومانێكى فڕۆكه جهنگییهكاندا، له مووسڵ كوژرا.
دژه تیرۆرى كوردستان، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له فه‌یسبووك، ڕایگه‌یاند :" به‌پیی زانیارییه‌كانمان، له‌م دوو ڕۆژه‌ى رابردوودا، تیرۆریست "عومه‌ر مه‌هدى ئه‌حمه‌د زێدان"، ناسراو به "ئه‌بو مونزر ئهلئوردنى"، كوژراوه".
ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه كوژراوه‌كه یه‌كێك بووه له سه‌ركرده‌كانى رێكخراوى تیرۆریستیى "داعش.
"ئه‌بو مونزر ئهلئوردنى" له چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه داعش بڵاوی ده‌كرده‌وه، ده‌رده‌كه‌وت، به‌تایبه‌ت كه سه‌رۆك هۆز و عه‌شیره‌ته‌كان كۆده‌كرانه‌وه بۆ پشتیوانیكردن له ڕێكخراوه‌كه.
دژه تیرۆری كوردستان، ئاشكراى كردووه، كه سهركرهكهى داعش، له ئه‌نجامى بۆردومانێكى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، له مووسڵ كوژراو
bas news-
