ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەبەردەم فەرمانگەی خانەنشینان لە بەغدای پایتەختی عێراق تەقییەوە

ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەبەردەم فەرمانگەی خانەنشینان لە بەغدای پایتەختی عێراق تەقییەوە
ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەبەردەم فەرمانگەی خانەنشینان لە بەغدای پایتەختی عێراق تەقییەوە و بووە هۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک هاووڵاتی.



بەپێی لێدوانی سەرچاوە ئەمنییەکانی بەغدا، تەقینەوەکە سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە 30.5.2017 لە نزیک پردی (شەهیدان) لە بەردەم فەرمانگەی خانەنشینان لە ناوەڕاستی بەغدا رووی داوە.



بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، بەهۆی تەقینەوەکەوە هاووڵاتییەک گیانی لەدەست داوە و پێنجی دیکەش بریندار بوون.




باسنيوز
Top