حەشدی شەعبی گەیشتە سنووری عێراق و سووریا
فەرماندەیەكی سوپای عێراق رایگەیاند كە هێزەكانی حەشدی شەعبی گەیشتوونەتە ئەو ناوچانەی رۆژئاوای شاری مووسڵ كە هاوسنوورن لەگەڵ سووریا.
نەقیب جەبار حەسەن ئەفسەر لە سوپای عێراق دووپاتی كردەوە "ئەمڕۆ دووشەممە حەشدی شەعبی گەیشتە گوندی ئوم جەریس كە دەكەوێتە سەر سنووری نێوان عێراق و سووریا".
ئەفسەرەكە گوتی "هێزی پشتیوانی حەشدی شەعبی گەیشتووەتە ناوچە سنوورییەكە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا هێرش بكەنە سەر گوندەكە بە ئامانجی ئەوەی كۆنتڕۆڵی بكەنەوە".
هاوكات لە بەیاننامەیەكدا راگەیاندنی حەشدی شەعبی ئاشكرای كرد كە حەشد گوندەكانی تارو و وادی میدار باكووری رۆژئاوا و رۆژئاوای ناحیەی قەحتانییەی كۆنتڕۆڵ كردەوە.
bas news-
