ئه‌مریکا: کۆی ئه‌ندامانی داعش له ناو ده‌به‌ین
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا، که ژماره‌یه‌کی زۆر له چه‌کدارانی داعش له وڵاتانه‌وه هاتوون و له سووریا و عێراق شه‌ڕ ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر شه‌ڕه‌که ته‌واو بێت، ئایا ئه‌وانه چ مه‌ترسییه‌کی گه‌وره له‌سه‌ر جیهان دروست ده‌که‌ن، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند، ئه‌وان هه‌موو چه‌کداره‌کانی داعش له عێراق و سووریا له ناو ده‌به‌ن و ڕێ ناده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه ئەو وڵاتانەی لێوه‌ی هاتوون و هه‌ر له‌وێدا کۆتایی‌یان پێ ده‌هێنن.
هه‌روه‌ها، دوای هه‌واڵی کوژرانی ٢٠ هاووڵاتیی سڤیلی دیکه له ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانییه‌کانی ئه‌مریکا له نزیک ڕه‌ققه، (ماتیس) له به‌های هه‌واڵه‌که‌ی که‌م کرده‌وه، گوتی" ئه‌وه ڕاستیی ژیانه." مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه که شه‌ڕێکی وا بکه‌ی ڕووداوی له‌م شێوه‌یه‌ش ڕوو ده‌دات.
kdp-
