هاوپەیمانان هۆشداری دەدەنە میلیشیا ئێرانییەکانی سووریا و عێراقی عەرەبی

 هاوپەیمانان هۆشداری دەدەنە میلیشیا ئێرانییەکانی سووریا و عێراقی عەرەبی
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هۆشداریی دەدەنە میلیشیا ئێرانییەکانی سووریا.



بەپێی زانیاریی چالاکوانە سوورییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان لە ئاسمانەوە نامەی هۆشدارییان بۆ میلیشیا ئێرانییەکان و چەکدارانی سەر بە رژێمی سووریا ناردووە.



لە نامەکەدا، داوا لەو میلیشیا ئێرانی و سوورییانە کراوە لە بنکەی سەربازیی تەنەف نزیک نەبنەوە، چونکە لە ئەگەری نزیکبوونەوەیان لەو بنکەیە، لێیان دەدرێت و وەک هێزی دوژمن مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.



بنکەی سەربازیی تەنەف کەوتووەتە باشووری سووریا لە نزیک سنووری ئوردن و تێیدا هێزەکانی هاوپەیمانان مەشق بە چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەکەن.



پێشتریش لە کاتی پێشڕەویی هێزە سووری و میلیشیا ئێرانییەکان لە رۆژی 18.5.2017، هێزەکانی هاوپەیمانان لێیان دان.



لە سەرەتای دروستبوونی شەڕی ناوخۆیی سووریاوە، ئێران بە ناردنی میلیشیای چەکداری و چەک، هاوکاریی رژێمی سووریا دەکات.



شەڕی ناوخۆیی سووریا لە مانگی ئاداری 2011ـەوە لە نێوان گرووپە چەکدارییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و رژێمی ئەو وڵاتە دروست بووە و بووەتە هۆی کوژرانی لانی کەم 500 هەزار هاووڵاتیی و ئاوارەبوونی زیاتر لە حەوت ملیۆن کەسی دیکە



باسنيوز
Top