به‌رپرسی ڕێكخستنه‌كانى داعش له خورماتوو ده‌ستگیر كرا
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، ئاشكراى ده‌كات، ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 28/ 5/ 2017) مه‌رفره‌زه‌كانى هه‌واڵگرى و لێكۆڵینه‌وه‌ى فیدڕاڵی، توانییان به‌رپرسی ڕێكخستنه‌كانى داعش، له نزیك شارۆچكه‌ى خورماتوو، ده‌ستگیر بكه‌ن.
عه‌مید سه‌عد مه‌عن، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، ڕای گه‌یاند :" له نزیك شارۆچكه‌ى خورماتوو سه‌ر به پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین -ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان_مه‌فره‌زه‌كانى هه‌واڵگرى و پۆلیسی فیدڕاڵی و دژه تیرۆری سه‌ڵاحه‌دین، پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازییان ئه‌نجام دا".
ئاشكراشى كرد، كه له‌و پرۆسه‌یه‌دا، به پشتبه‌ستن به زانیاری هه‌واڵگریی له باره‌ى بوونى تۆمه‌تبارانى داعش له نزیك خورماتوو، توانییان دوو تۆمه‌تبارى هه‌ڵاتوو ده‌ستگیر بكه‌ن.
گوته‌بێژه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، گوتی :" به‌پێی زانیارییه‌كان، یه‌كێك له ده‌ستگیركراوه‌كان، به‌رپرسی ڕێكخستنه‌كانى داعشه".
ڕوونیكرده‌وه، كه هێزه‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆسه‌یه‌كیان داناوه و ده‌ركه‌وتووه یه‌كێكیان پێناسێكى ساخته‌ى پێبووه بۆ خۆشاردنه‌وه له ده‌زگا ئه‌منییه‌كان.
bas news-
