پۆلیسی فیدڕاڵى چوونه دوو ناوچه‌ى مووسڵ و سه‌ركرده‌یه‌كی داعشیان كوشت
عه‌قید خوزه‌یر ساڵح، ڕاى گه‌یاند :" هێزه‌كانى پۆلیسی فیدڕاڵی بۆ دووه‌م جاره ده‌چنه نێو ناوچه‌كانى زه‌نجیلی و شیفا له ناوه‌ڕاستى مووسڵ كه ڕزگاركردنى ئه‌و ناوچانه له ئه‌ستۆى پۆلیسی فیدڕاڵییه".
عه‌قید خوزه‌یر، گوتیشی :" هێزه‌كانى پۆلیسی فیدڕاڵی له‌كاتى چوونه ناو ئه‌و گه‌ڕه‌كانه، توانییان یه‌كێك له گه‌وره سه‌ركرده‌كانى داعش به‌ناوى (ئه‌بوو نه‌جم خافز ئه‌زره‌ق)، به‌رپرسی ئاماده‌كردنى خۆكوژه‌كان بۆ هێرشه‌كردنه سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان له ناوچه‌ى مووسڵى كۆن، بكوژن".
هه‌ر له‌و هێرشه‌یاندا، وه‌ك ئه‌و ئه‌فسه‌ره ده‌یخاته‌ڕوو، توانیویانه ژماره‌یه‌ك خۆكوژى داعش بكوژن و له نزیك كارگه‌ى غازى زه‌نجیلی_یش چوار چه‌كدارى داعشیان ده‌ستگیر كردووه.
له كۆتاییدا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، كه هێزه‌كانیان له‌هه‌وڵدایه بۆ كردنه‌وه‌ى ڕێره‌وى پارێزراو به ئامانجى ڕزگاركردنى هاووڵاتییه گه‌مارۆدراوه‌كان.
باس‌نیوز
