په‌رله‌مانتارێك: مالیكی پاره‌ی وڵاتێكی 30 ملیۆن كه‌سی بردووه
ئیسلام حوسێن، په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند: "ئه‌و پاره‌یه‌ی نووری مالیكی، كه سه‌رۆكی حزبی ده‌عوه‌یه و ئێستا جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراقه، له خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت بردوویه‌تی، له هه‌موو سه‌رۆكه‌كانی پێشووتری عێراق هه‌ر له عه‌بدولكه‌ریم قاسمه‌وه تا سه‌دام حوسێن، زۆرتر بووه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ئه‌وه‌شی خسته‌روو: "ئه‌و پاره‌یه‌ی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی به‌كاری هێناوه، به‌شی دروستكردنی وڵاتێكی 30 ملیۆن كه‌سی ده‌كرد، كه تێیدا هه‌موو هاووڵاتییه‌كان هه‌ست به ئارامی بكه و ژیانێكی باش بژین".
باس‌نیوز
