پنتاگۆن: 100 هاووڵاتی مووسڵ بە بۆردوومانی ئەمریكا كوژراون

پنتاگۆن: 100 هاووڵاتی مووسڵ بە بۆردوومانی ئەمریكا كوژراون
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پنتاگۆن) دانی بە كوژرانی زیاتر لە 100 هاووڵاتی مەدەنی لە مووسڵ دانا، بەهۆی بۆردوومانی فڕۆكەكانی ئەمریكا بۆ سەر شارەكە.


لە ئاداری رابردوودا فڕۆكە سەربازییەكانی ئەمریكا هێرشیان كردە سەر شاری مووسڵ بە مەبەستی لەناوبردنی پێگەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، بەڵام لە چەند ناوچەیەكدا ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتییانی مەدەنی بەركەوتن.


لەمبارەیەوە پنتاگۆن ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەكدا ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی لەم هێرشانە راگەیاند و ئاشكرای كرد 105 كەسی مەدەنی بە هۆی كەوتنە خوارەوەی بۆمبێكی ئەمریكی بەسەر بینایەكی گەورەی مووسڵدا كوژراون.


ئەوەشیان ئاشكرا كردووە كە بۆمبە ئەمریكیەكە بووەتە هۆی زنجیرەیەك تەقینەوەی تر، بە هۆی ئەو بۆمبانەی داعش لە ناوچەكە چاندبوونی، بەم هۆیەوە بیناكە بە تەواوی بەسەر خەڵكەكەدا رووخاوە.

ئەم بۆردوومانە بە گەورەترین بۆردومانی ئەمریكا دادەندرێ لە ئاستی كەوتنەوەی زۆرترین قوربانیدا لەوەتەی ساڵی 2014وە.
bas news-
Top