دادگای عێراق داوای هەڵگرتنی پارێزبەندی 24 پەرلەمانتار دەكات
لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، جبوری گوتی "ژمارەی ئەو داوایانەی بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی پەرلەمانتاران لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق ئاراستەی ئەنجوومەنی نوێنەران کراوە، گەیشتووەتە 24 داوا".
جبوری ئاماژەd بە ناوەڕۆکی داوایەکان و مێژووی گەیشتنیان بە ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەو هەنگاو و رێکارانە نەکرد کە لەو بارەیەوە نراون.
هاوکات لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، سەلیم جبوری مافی ئەندامیەتی پەرلەمانی لە محەمەد تائی وەرگرتەوە بەهۆی تێپەڕاندنی رێژەی یاسایی ئامادەنەبوونی لە کۆبوونەوەکان.
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق، ئەگەر ئەندامێکی ئەنجوومەنەکە لە پێنج دانیشتنی دوابەدوای یەک یاخود 10 دانیشتن لەکاتی جیاوازدا لە ماوەی یەک خولی ساڵانە بەبێ پاساو ئامادە نەبێت، مافی ئەندامیەتی لە دەست دەدات.

bas news-