پشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیاری کرا

 پشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیاری کرا
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژە بەوە دەدات کە بەھۆی ھاتنی مانگی ڕەمەزانەوە کاتی پشووی پەرلەمان دیاری کرا.

ئەشواق جاف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/5/2017 بڕیار لەسەر پشووی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق درا، ھەرچەندە بڕیار بوو کە سەرەتای مانگی داھاتوو بڕیاری لەسەر بدرابوایە، بەڵام بەھۆی ھاتنی مانگی ڕەمەزانەوە پشووەکە پێش خرا".

ئەو پەرلەمانتارە، ئەوەشی خستەڕوو: "لە ماوەی ئەو پشووەدا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجام نادرێت، بەڵام لێژنەکانی پەرەلەمان کارەکانی خۆیان ئەنجام دەدەن، ھەروەھا یەکەم کۆبوونەوەی پەرەلەمان لە دوای تەواو بوونی پشوو دەبێت و دەکەوێتە رێککەوتی 1/7/2017ەوە".















باسنیوز
Top