عەلاوی لەبارەی قۆناخی دوای داعش هۆشداری دەدات
ئەیاد عەلاوی جێگری سەركۆماری عێراق هۆشداری دەدات لە قۆناخی دوای داعش و ئەگەری بەرپابوونی هەڕەشەی نوێ لەلایەن گرووپی تیرۆریستی مەترسیدارتر لە داعش.
عەلاوی ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە لە دیمانەیەكی كەناڵی (روسیا تودەی) گوتی ئەگەر هاوكات لەگەڵ سەركەوتنە سەربازییەكانی ئێستە لە دژی داعش لە ئارادان، سەركەوتنی سیاسییش نەیەتە ئاراوە، ئەوا مەترسی گەورەتر دێتەڕێیێ.
جێگری سەركۆماری عێراق ئەوەشی گوت كە پێویستە هاوكات لەگەڵ تۆماركردنی سەركەوتنەكاندا بەسەر هێزەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، سەركەوتنی سیاسییش بهێتە ئەنجامدان، لەوانەش هێنانەدی یەكڕیزی كۆمەڵگە و بەهێزكردنی لە دژی توندڕەوی و بیری تیرۆریستی. ئەگەر وا نەكەن، ئەوا سەركەوتنە سەربازییەكان شكست دێنن.
هەروەها گوتیشی ئەگەری هەیە هێزێكی تیرۆریستی مەترسیدار لە داعش پەیدا بێت.
bas news-
