سووپای عێراق: حه‌وت گه‌ڕه‌ك و به‌شێكی‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ماون كه‌ له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی‌ چه‌كدارانی‌ داعشدان له‌به‌شی‌ راستی‌ موسڵ

سووپای عێراق: حه‌وت گه‌ڕه‌ك و به‌شێكی‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ماون كه‌ له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی‌ چه‌كدارانی‌ داعشدان له‌به‌شی‌ راستی‌ موسڵ
شانه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ جه‌نگی‌ سه‌ر به‌ سوپای‌ عێراق رایگه‌یاند، له‌ ئێستادا ته‌نها حه‌وت گه‌ڕه‌ك و به‌شێكی‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ماون كه‌ له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی‌ چه‌كدارانی‌ داعشدان له‌به‌شی‌ راستی‌ موسڵ.

شانه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ جه‌نگی‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "ئه‌و ناوچانه‌ی‌ له‌به‌شی‌ راستی‌ موسڵ تائێستا له‌ژێر داعشدان بریتین له‌ شیفا‌، زه‌نجه‌لی‌، سحه‌ی‌ یه‌كه‌م، باب سنجار، راس كور، مه‌یدان، فاروق".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌، هه‌روه‌ها به‌شێك له‌ ناوچه‌كانی‌ باب توب و باب جه‌دیدو باب بیز، له‌ژێر ده‌ستی‌ داعشدان.




خەندان
Top