بەغدا.. لە ئەنجامی دوو تەقینەوە نزیکەی 30 کەس بوونە قوربانی

بەغدا.. لە ئەنجامی دوو تەقینەوە نزیکەی 30 کەس بوونە قوربانی
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک کە شەوی ڕابردوو لە باشووری بەغدا ڕووی داوە، تێیدا 24 کەس کوژراون و 4 کەسی دیکەش بریندار بوون.



بەپێی زانیاریی میدیاکانی عێراق کەلە زاری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداوە بڵاو کراوەتەوە، کە تەقینەوەکانا شەوی ڕابردوو و لە ناوچەی "ئەبوودشیر" لە باشووری بەغدا ڕوویان داوە.



سەعد موعن، لە کۆنفراسنێکی ڕۆژنامەنووسیدا گوتوویە "ڕێژەی قوربانیانی ئەو دوو تەقینەوە تیرۆریستییە 28 کەس بووە".



دوێنێ هەینی 2017/5/19 لە بەسرە تەقینەوەیەکی دیکەش لە بەسرە ڕووی دا کە تێیدا 11 کەس کوژراون و 30 کەسی دیکەش بریندار بوون .



بەپێی زانیاریی میدیاکان داعش بەرپرسیارێتیی تەقینەوەکەی بەسرەی گرتووەتە ئەستۆ.
bas news-
Top