. شه‌ڕه ته‌قه له‌نێوان میلیشیایه‌كی شیعه و پۆلیس درووست ده‌بێت
به‌پێی میدیا عێراقییه‌كان، دره‌نگانێكى شه‌وى ڕابردوو، له ناوه‌ڕاستى به‌غدا ، هێزێكى سه‌ر به میلیشیای عه‌سائیبی ئه‌هلوحه‌ق، هێرشیان كرده سه‌ر بازگه‌یه‌كی پۆلیسی فیدڕاڵی و بوو به شه‌ڕه ته‌قه‌یان.
شه‌ڕه ته‌قه‌ى ئه‌و میلیشیایه و كارمه‌ندانى پۆلیسی فیدڕاڵى ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆرى لاى دانیشتووانى به‌غدا درووستكرد، له ئه‌نجامى ئه‌و شه‌ڕه ته‌قه، ئه‌فسه‌رێك و دوو پۆلیسی فیدڕاڵى كوژران.
له ئێستادا زۆرێك له میدیاكاران و چالاكوانانى تۆڕه كۆمه‌لایه‌تییه‌كان، مه‌ترسى ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو، كه دواى كۆتاییهاتنى شه‌ڕى داعش، شه‌ڕى ئه‌و میلیشیایه‌ى كه له نوورى مالیكی، سه‌رۆكى ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاساوه نزیكه، ڕوو ده‌دات.
له ئێستاشدا دیارده‌ى ڕفاندن و دواتر دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى ڕفێندراوه‌كه له ناو شارى به‌غدا سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه و تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كیش، میلیشیاى عه‌سائیب ئههلوحهقه.
پێشتر، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ڕۆژى (سێشه‌ممه 16/ 5/ 2017) له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا، ڕای گه‌یاند، ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه ئه‌منییه‌كان له تاوانى ڕفاندن تێوه‌گلاون و به‌ڵێنی دا، دادپه‌روه‌رانه دادگایی بكرێن.
bas news-
