پەرلەمانتارێكی عێراق: داعشێكی نوێ بەڕێوەیە
پەرلەمانتار ئەسكەندەر وەتوت رایگەیاند پیلانڕێژی هەرێمی و نێودەوڵەتی لە دژی عێراق بەڕێوەیە، ئامادەكاری بۆ دروستبوونی ڕێكخراوێكی تیرۆریستی نوێ دەكەن، ئەمەش دوای ئەوەی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە ڕووی سەربازییەوە لەناودەچێ و لە زەوییەكانی عێراق دەكرێتە دەرەوە.
وەتوت گوتی ئەمەریكا زانیاری وردی لەبارەی دۆخی ئەمنیی عێراقەوە هەیە.
جێی باسە دۆگڵاس سیلیمان باڵوێزی ئەمریكا لە عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتبووی داعش لە دوای تێكشكانی لە ڕووی سەربازییەوە، شێوەیەكی نوێ لە عێراق وەردەگرێ و وەك ڕێكخراوێكی یاخیبوو دێتەوە مەیدان.
هەروەها ئەوەشی گوتبوو كە ئەوكات حكوومەتی عێراقی دەبێ بە شێوەیەكی جیاواز لە ئێستە، خەمی دابینكردنی ئەمن و ئاسایش بۆ هاووڵاتییان بخوات.
bas news-
