ژماره‌ى چه‌كداره داعشه‌كانى نێو حه‌ویجه و ده‌وروبه‌رى ئاشكرا ده‌بن
فه‌رمانده‌یه‌كى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له میحوه‌رى ڕۆژئاواى كه‌ركووك ئاشكرای ده‌كات له سنوورى شارۆچكه‌ى حه‌ویجه و ناوچه‌كانى ده‌ورووبه‌رى نزیكه‌ى هه‌زار چه‌كدارى داعش بڵاوەیان پێ کراوە.
لیوا محه‌مه‌د ڕێگر، فه‌رمانده‌ى لیواى 5ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له ڕۆژئاواى كه‌ركووك به ڕاگه‌یاند: "له ناوچه‌كانى حه‌ویجه و ده‌وروبه‌رى كه لە شار و شارۆچکەکانی (زاب، شه‌رگات، ڕیاز، ره‌شاد، شاره‌دێى عه‌باسى) و ئه‌و گونده گه‌ورانه‌ى كه ده‌كه‌ونه سنوورى ده‌سه‌ڵاتى داعشه‌وه له نێوان (900) تا (1100) چه‌كدارى داعشى تێدایە".
گوتیشى: "ئه‌و ژماره چه‌كداره به په‌رش و بڵاوى، به‌سه‌ر ته‌واوى میحوه‌ره‌كانى شه‌ڕ له سنوورى كه‌ركووك دابه‌ش بوون كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش دایه".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه ئه‌م زانیارییانه له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كه، ئه‌و فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شى گوت: "كه زانیارییه‌كان له ده‌زگاى هه‌واڵگریى خۆمانه‌وه‌یه، چونكه چه‌ندین سه‌رچاوه زانیارییه‌كانیان داوه به ده‌زگاكان".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا : "ته‌نانه‌ت ناوى ژماره‌یه‌كى زۆرى چه‌كدارانى داعشمان له‌به‌رده‌ست دایه كه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت به‌ناوى ئاواره‌وه بێنه ژووره‌وه بۆ كه‌ركووك، ئه‌وا ده‌ستگیر ده‌كرێن".
bas news-
