وه‌زیرى ناوخۆى عێراق لێكۆڵینه‌وه له پێشێلكارییه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له خورماتوو ده‌كات
قایمقامى خورماتوو ئاشكراى كرد، وه‌زیرى ناوخۆى عێراق به‌ڵێنى داوه لێكۆڵینه‌وه له پێشێلكارییه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له خورماتوودا، بكات.
شه‌لال عه‌بدول، قایمقامى خورماتوو، كه له ڕۆژانى ڕابردوو سه‌ردانى به‌غدادى كرد و چاوى به گه‌وره به‌رپرسانى حكوومه‌ت كه‌وت، ڕاگه‌یاند: " وه‌زیرى ناوخۆى عێراق سه‌ره‌ڕاى هاوكاریكردنى خورماتوو، به‌ڵێنى داوه لێكۆڵینه‌وه له پێشێلكارییه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی له خورماتوو بكات".
جه‌ختیشى كرده‌وه، كه هیچ كاتێك خورماتوو پێویستى به میلیشیاكانى سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبی نه‌بووه، چونكه پێشمه‌رگه له‌و سنووره‌دا هه‌یه و خورماتوو ده‌پارێزێت.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ى كوردستان تاكه هێزبووه له كاتى هاتنى چه‌كدارانى داعش بۆ سنووره‌كه‌دا به‌رگرییان له خورماتوو كردووه و پاراستوویانه، گوتیشی :" هه‌ربۆیه له دواى جه‌نگى مووسڵ و كۆتایی داعش، ئه‌گه‌رى مه‌ترسی حه‌شدى له‌سه‌ر سنووره‌كه هه‌یه، بۆیه پێویسته له سنووره‌كه‌ماندا نه‌مێنن".
bas news-
