ئه‌شواق جاف: له كۆى 62 كاندید ته‌نیا 12 كاندید ده‌بنه ئه‌ندامى كۆمسیۆنى باڵاى مافى مرۆڤ
ئه‌شواق جاف، جێگرى سه‌رۆكى لێژنه‌ى شاره‌زا بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى كۆمیسیۆنه‌كه و ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕاگه‌یاند: " ئێستا لێژنه‌ى شاره‌زا ئاماده‌كارى بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ ده‌كات، قۆناغى یه‌كه‌میان بڕیووه، هه‌روه‌ها ئێستا له قۆناغى دووه‌مدان".
ڕوونیكرده‌وه، له هه‌ر قۆناغێكیشدا كۆمه‌ڵێك پرسیارى جیاواز ئاراسته‌ى كاندیده‌كان ده‌كرێت، تا بزانرێت ئه‌و كه‌سه تا چه‌ند تواناى بۆ كاره‌كه‌ى هه‌یه و شاره‌زایى له بوواره‌كه‌دا هه‌یه.
ئه‌شواق جاف، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه 62 كاندید له هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق هه‌یه، كوردیش كاندیدى خۆی هه‌یه، به‌ڵام ته‌نیا 12 كه‌سیان وه‌ك ئه‌ندامى كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ، هه‌ڵده‌بژێردرێن هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنى كاندیده‌كانیش له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بنه‌مایی دیاریكراو ده‌بێت.
bas news-
