سەرۆکایەتیی کۆمار راگەیەندراوێک لەبارەی دوا سەردانی مەعسوم بڵاو دەکاتەوە

 سەرۆکایەتیی کۆمار راگەیەندراوێک لەبارەی دوا سەردانی مەعسوم بڵاو دەکاتەوە
سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لەبارەی دوا سەردانی سەرۆک کۆمار راگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە.



لە راگەیەندراوەکەدا، کە لە ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆکایەتیی کۆمار بڵاو کراوەتەوە، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆمار رایدەگەیەنێت، کە فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق بە هەلیکۆپتەرێکی سەربازی سەردانی شارەدێی حەیدەرییەی کردووە.



نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق رەتی دەکاتەوە فوئاد مەعسوم سەردانی نەجەف و کەربەلای کردبێت، ”رۆژی شەممە 13.5.2017 بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی نیشتمانیی ئاشتەوایی کۆمەڵگە“ چووەتە شارەدێی حەیدەرییە لە پارێزگای نەجەف.



وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، فوئاد مەعسوم بە نیازە سەردانی شارەکانی نەجەف و کەربەلا بکات.




باسنیوز
Top