میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى هاوشێوه‌ى داعش هاووڵاتییه‌ك گوله‌باران ده‌كه‌ن
وه‌ك له سه‌ره‌تاى گرته ڤیدیۆییه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، چه‌كدارێكیان هاوار ده‌كات، كه كوشتنى ئه‌و هاووڵاتییه له تۆڵه‌ى خوێنى شێخ " خێرى خزر"ـه.
دواتر یه‌كێك له چه‌كداره‌كان به‌ده‌م هه‌ڵكه‌ندنى چاڵه‌كه‌وه، به هاووڵاتییه‌كه ده‌ڵێت :" ئێره ده‌بێته گۆڕى تۆ، ئێمه‌ش له گۆڕێكدا ده‌نێژرێین كه له گۆڕى مرۆڤ ده‌چێت".
چه‌كداره‌كان كه شێوه‌زاریان عه‌ره‌بی عێراقییه، داوا له هاووڵاتییه‌كه ده‌كه‌ن بچێته ناو گۆڕه‌كه‌وه، ئه‌و كاته‌ى ده‌چێته گۆڕه‌كه به ده‌مدا ڕاده‌كشێت، به‌ڵام چه‌كداره‌كان فه‌رمانى پێده‌كه‌ن به سه‌ر پشت ڕابكشێت بۆ ئه‌وه‌ى بیانبینێت كاتێك گوله‌بارانى ده‌كه‌ن.
پێش گوله‌بارانكردنى، یه‌كێك له چه‌كداره‌كان ده‌ڵێت، ئه‌مه له تۆڵه‌ى خوێنى شه‌هیده‌كانیاندایه، یه‌كێكى دیكه‌شیان ده‌ڵێت ئه‌مه له تۆڵه‌ى سێ شه‌هیدى كوڕى ماممه. پاشان به‌هه‌موویانه‌وه ده‌یان گوله‌ى پێوه ده‌نێن.
bas news-
