سەرۆكی وەقفی شیعی داوای بە كۆمەڵ كوشتنی مەسیحیەكانی عێراق دەكات

سەرۆكی وەقفی شیعی داوای بە كۆمەڵ كوشتنی مەسیحیەكانی عێراق دەكات
ئەمڕۆ هەینی ئەحمەد ئەسەدی گوتەبێژی حەشدی شەعبی دووپاتی كردەوە كە میلیشیاكە بەشێكە لە دەزگای سەربازیی عێراق، بۆیە یاساكانی وەزارەتی بەرگری و ناوەخۆ لەسەر حەشدیش جێبەجێ دەكرێن، بەم شێوەیە ئەندامانی حەشد مافی خۆكاندیدكردنیان لە هەڵبژاردنەكان نیە، تەنها پاش دەست لەكار كێشانەوە نەبێت.


ئەسەد لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری كەربەلاوە ئەوەشی گوتیش كە میلیشیای حەشد جێگرەوەی سوپای عێراق نیە، بەڵكو بەشێكە لەو دەزگایە و پشتیوانیەتی.


هەروەها گوتی كەس مافی ئەوەی نیە سوود لە هێزەكانی حەشدی شەعبی ببینێ و بەشدارییان پێبكات لە بانگەشەی هەڵبژاردن.


پێشتر موقتەدا سەدر مەرجەی باڵای رەوتی سەدر داوای لە حەیدرە عەبادی كردبوو ڕێگە بە كاندیدكردنی بەرپرسانی سەر بە حەشدی شەعبی نەدرێت.
bas news-
Top