سەرۆكی وەقفی شیعی داوای بە كۆمەڵ كوشتنی مەسیحیەكانی عێراق دەكات
عەلا موسەوی سەرۆكی وەقفی شیعەی عێراق لە لێدوانێكیدا مەسیحییەكانی بە كافر وەسف كردبوو، ئەمەش ناڕەزاییەكی توندی مەسیحییەكانی لێ دەكەوێتەوە و دەڵێن ئەم هەڵوێستەی مەوسەوی جیاوازییەكی ئەوتۆی نییە لە هەڵوێستە تیرۆریستییەكانی داعش لە دژی مەسیحیەكانی عێراق.
ئەمڕۆ هەینی لیستی وەركای مەسیحی داوای لە موسەوی كردووە بە زووترین كات داوای لێبووردن لە مەسیحیەكان بكات كە بە كافر وەسفی كردوون.
لای خۆیەوە جۆزیف سڵێوا سەرۆكی لیستی وەركا دەڵێ لە كاتێكدا هێزە عێراقیەكان خەریكی كۆتاییهێنانن بە ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، سەرۆكی دیوانی وەقفی شیعی لێدوانی لەم جۆرە دەدات.
دەشڵێ ئەم لێدوانە گەلی مەسیحی خەمبار كردووە، بە تایبەتی كە موسەوی نوێنەرایەتی دەزگایەكی دەستووری و یاسایی دەكات، ناشێ بەم جۆرە پێكهاتەی ناموسڵمان بە كافر وەسف بكات.
موسەوی لە لێدوانێكیدا راستەوخۆ گوتبوو حوكمی مەسیحییەكان لە نێو كۆمەڵگەی ئیسلامیدا روونە، ئەوان كافرن، ئەگەر نەبن بە موسڵمان، دەبێ سەرانە ببژێرن، ئەگەر نا دەبێ بكوژرێن.
bas news-
