ژمارەیەک کۆمپانیای بەغدا هاوکاریی داعش دەکەن

ژمارەیەک کۆمپانیای بەغدا هاوکاریی داعش دەکەن


ژمارەیەک کۆمپانیای شاری بەغدای پایتەختی عێراق هاوکاریی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەکەن.



دادگای لێکۆڵینەوەی ناوەندی راپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوەو تێیدا باس لەوە دەکات، ژمارەیەک کەس لە بەغدا بە تۆمەتی هاوکاریی دارایی تیرۆریستان دەستگیر کراون.



لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، سەرچاوە داراییەکانی داعش وێران بوون و ئێستا رێکخراوەکە پشت بە هاوکاریی خەڵکی سەر بە خۆیان لە ناوچەکانی دیکە دەبەستن.



ئەو کەسە دەستگیرکراوانە بەرپرسی ژمارەیەک کۆمپانیا بوون و لە رێی فرۆشتنی کەلوپەل بە کەسانی نزیک لە داعش، هاوکاریی دارایی ئەو رێکخراوەیان کردووە.



سەعید جەیاشی،، کە هێزە عێراقییەکان گوشارێکی زۆریان خستووەتە سەر رێکخراوەکە و تواناکانیان تێکشکاندووە.



دەستگیرکراوەکان دانیان بەوەدا ناوە، کە هاوکاریی دارایی داعش‌یان کردووە.
bas news-
Top