مالیكی به فه‌رمانى كێ "سه‌دام حوسێن"ى له‌سێداره دا؟
له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا، عزه‌ت شابه‌نده‌ر، كه یه‌كێكه له‌سه‌ركرده دیاره‌كانى شیعه و پێشتر له دوو كابینه‌ى ڕابردووى حكوومه‌تى عێراقی فیدڕاڵ‌دا به ده‌سته‌ڕاستى نوورى مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق داده‌نرا، ئاشكراى ده‌كات، كه مالیكی به فه‌رمانى جۆرج بۆش " سه‌دام حوسێن"ى له به‌ره‌به‌یانى جه‌ژندا، له سێداره دا.
عزه‌ت شابه‌نده‌ر، كه یه‌كێكه له‌سه‌ركرده پێشووه‌كانى ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا له دیدارێكى ته‌له‌فزیۆنیدا، له وه‌ڵامى پرسیارێكى پێشكه‌شكاره‌كه‌دا كه ئایا ئه‌و ڕۆژه‌ى "سه‌دام حوسێن" سه‌رۆكى ڕ‌ژێمى به‌عسى تیادا له‌سێداره درا، له كوێ بووه، گوتى :" له به‌غدا، بووم، به‌ڵام له پرۆسه‌ى له‌سیداره دانه‌كه‌دا ئاماده نه‌بووم".
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه زۆر به توندى دژ به له‌سێداره‌دانى "سه‌دام" بووه له‌و ڕۆژه‌دا، گوتیشی:" نوورى مالیكی، كه ئه‌وكات سه‌رۆك وه‌زیران بوو، ئه‌وه‌ى كه بۆ منى گێڕاوه‌ته‌وه، بۆ كه‌سى دیكه‌ى نه‌گێڕاوه‌ته‌وه. پێی‌گوتم تۆ باوه‌ڕ ده‌كه‌یت، من ئه‌وه‌نده دڵڕه‌ق بم، كه‌سێك له به‌ره‌به‌یانى جه‌ژندا له سێداره بده‌م؟ گوتم به‌ڵام خۆ كردت. گوتى به‌ڵێ كردم، به‌ڵام گه‌ر ئه‌و ڕۆژه له سێداره نه‌درایه، له زیندان ده‌ر ده‌كرا و ئازاد ده‌بوو".
وه‌ك ئه‌و سه‌ركرده‌یه ده‌یگێڕێته‌وه، مالیكی باسى له فشاره‌كانى ولاتانى كه‌نداو و فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكاى له عێراق كردووه بۆ ئازادكردنى "سه‌دام حوسێن" گوتیشی :" ئه‌وان داوایان ده‌كرد، كه په‌له نه‌كه‌ین له جێبه‌جێكردنى سزاكه، فه‌رمانده ئه‌مریكییه‌كه‌ش هه‌موو ڕۆژێك ده‌هات و داواى ده‌كرد ڕاده‌ستى هێزه ئه‌مریكییه‌كانى بكه‌ینه‌وه".
دواجار مالیكی ئه‌وه‌ى بۆ عزه‌ت شابه‌نده‌ر ئاشكرا كردووه، كه ڕۆژێك پێش جه‌ژن په‌یوه‌ندی به جۆرج بووش، سه‌رۆكى ئه‌وكاتى ئه‌مریكاوه كردووه و دۆخه‌كه‌ى بۆ ڕوونكردووه‌ته‌وه، له وه‌ڵامدا سه‌رۆكى ئه‌مریكا، به مالیكی گوتووه :" ئه‌مڕۆ له سێداره‌ى بده‌ن و نه‌گاته سبه‌ینێ".
دواى ده‌ستگیركردنى و دادگاییكردنى، به‌ره‌به‌یانى 30/ 12/ 2006 كه ئه‌و ڕۆژه جه‌ژنى قوربانى ئه‌و ساڵه بوو، سه‌دام حوسێن، سه‌رۆكى ڕ‌ژێمى پێشووى عێراق، له‌سێداره درا.
bas news-
