فەرماندەیەكی سەربازیی بەریتانیا: داعش لە عێراق رادەكات

فەرماندەیەكی سەربازیی بەریتانیا: داعش لە عێراق رادەكات
فەرماندەیەكی سەربازیی بەریتانیا رایگەیاند بە هۆی سەركەوتنە لە دوای یەكەكانی هێزە عێراقییەكان، چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە عێراق دەستیان بە ڕاكردن كردووە.


ئەمڕۆ یەكشەممە فەریق تۆماس بیكت ڕاوێژكاری سەربازی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دوابەدوای پێشوازیكردنی لە عوسمان غانمی سوپاسالاری عێراق، لە بەیاننامەیەكدا باسی كارە هاوبەشەكانی نێوان سوپای عێراق و بەریتانیای كردووە.


بیكت ئاماژەی بەو یارمەتیە زۆرانەش داوە كە وڵاتەكەی بۆ هێزەكانی عێراقی دابین دەكات، سەرباری یارمەتیدانی ئاوارەكانی عێراق و ئامادەكردنی خێوەتگە لە كەمپەكاندا.


راوێژكارە بەریتانیاكە سەرسامی خۆی دەربڕیوە لە سەركەوتنە لە دوای یەكەكانی هێزە عێراقیەكان بەسەر تیرۆریستاندا، كە بوونەتە هۆی ئەوەی چەكدارانی داعش لە بەرەكانی شەڕ بشكێن و دواتریش هەوڵی ڕاكردن لە عێراق بدەن.
bas news-
Top