كچێك به خواردنى ده‌رمانى مێروو خۆى كوشت و كچێكى دیكه‌ش ڕزگار كرا
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكى پۆلیسی پارێزگاى زی قار له باشوورى عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ى 5ى 2017، كچێكى ته‌مه‌ن 30 ساڵ، له ماڵه‌كه‌ى خۆیاندا له گه‌ڕه‌كى شمووخ له شاره‌ى ناسڕییه، به‌خواردنى ده‌رمانى له‌ناوبردنى مێروو، كۆتایی به‌ژیانی خۆى هێنا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی زی قار، هه‌ر له‌و ڕاگه‌یاندراوه‌دا، ئاماژه‌ى به‌وه داوه، كه كچێكى دیكه‌ى ته‌مه‌ن 21 ساڵ له شاره‌دێی به‌تحا له خۆرئاواى شارى ناسڕییه، به‌هه‌مان شێوه به خواردنى ده‌رمانى ژه‌هراوی كه بۆ له‌ناوبردنى مێروو به‌كاردێت، هه‌وڵى خۆكوشتنى دا.
پۆلیسی پارێزگاكه ده‌ستى به لێكۆڵینهوهكردووه و به پێی زانیارییه‌كانیش، هه‌ردوو كچه‌كه نه‌خۆشى ده‌روونیان هه‌بووه.
bas news-
