هاووڵاتییەكی بەعقوبە لە ناوەڕاستی شەقامی سەرەكی خانوو دروست دەكات

هاووڵاتییەكی بەعقوبە لە ناوەڕاستی شەقامی سەرەكی خانوو دروست دەكات
بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی بەعقوبەی سەر بە پارێزگای دیالە رایگەیاند هاووڵاتییەكی شارەكە لە ناوەندی شەقامێكی سەرەكی رۆژئاوای بەعقوبە خانووێكی بێ مۆڵەتی دروست كردووە.


عەلا زوبەیدی بەڕێوەبەری شارەوانی بەعقوبە گوتی بە هۆی ئەوەی خانووەكە لە شوێنێكی زۆر نەگونجاودا بووە و مۆڵەتی نەبووە، لەلایەن شارەوانیەوە روخێنراوە.


زوبەیدی گوتیشی چاودێرەكانی شارەوانی بەعقوبە لە كاتی بەسەركردنەوەكانیاندا لە ناوچەی كاتون رەحمە 8 كیلۆمەتر دووری رۆژئاوای بەعقوبە، بینیویانە هاووڵاتییەك لە ناوەڕاستی شەقامێكی سەرەكیدا خانووی بەرز كردووەتەوە، ئەمەش كارێكی نایاسایی ئاشكرا بووە.


لە دوای ساڵی 2003وە لە پارێزگای دیالە، ڕێژەیەكی زۆری خانووی بێ مۆڵەت لە ناوچە جیاوازەكانی پارێزگاكە دروست كران.
bas news-
Top