ده‌یان خێزان كه له‌ترسى داعش هه‌ڵاتوون له تینوو و برسێتیدا گیانیان له‌ده‌ست دا
قه‌ته‌رى سه‌رمه‌د، سه‌ركرده له حه‌شدى عه‌شایه‌رى ئه‌نبار، له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا، گوتى :" ده‌یان خێزانى پارێزگاكه دواى هه‌ڵاتنیان له ده‌ست داعش و ڕووكردنه بیابانه‌كانى نێوان عێراق و توركیا و سووریا، دیار نه‌ماون".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه به‌شێك له‌و خێزانانه له تینوو و برسێتیدا گیانیان له‌ده‌ست داوه، به‌شێكی دیكه‌شیان له‌لایه‌ن داعشه‌وه له كاتى هه‌ڵاتنیاندا له بیابانه‌كان كوژراون.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حه‌شدى عه‌شایه‌رى، گوتیشی :" ده‌یان خێزان له بیابانه‌كانى نێوان عێراق و سووریا و توركیا كه نزیكه‌ى 350 كیلۆمه‌تر ده‌بێت، به‌ته‌واوه‌تى كوژراون و كه‌سیان ڕزگاریان نه‌بووه".
داواشى له حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقی فیدڕاڵ كرد، ناوچه‌ى قائیم ڕزگار بكات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و خێزانانه‌ى تا ئێستا له ژیاندا ماون، ڕزگار بكرێن.
پێشتر ڕوانگه‌ى عێراقی بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، دیار نه‌مانى زیاتر له هه‌زار هاووڵاتى له شه‌ڕه‌كانى مووسڵ و ئه‌نبار، ئاشكرا كرد.
bas news-
